ئۆفیسی سەرۆک
دەربارەی ئۆفیسی سەرۆک
نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ یەکەیەکی ئیداری گرنگە کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە بەڕێوەبردن و هەماهەنگی کاروباری زانکۆدا دەگێڕێت. ئەم نووسینگەیە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەرۆکی زانکۆوە هەیە و بەرپرسە لە جێبەجێکردنی ئەرکە هەستیارەکان، وەک کاروباری نهێنی، کارگێڕی و دارایی. هەروەها، پەیوەندییەکانی سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکان ڕێک دەخات و یارمەتی سەرۆک دەدات لە جێبەجێکردنی ئەرکە ڕۆژانە و ستراتیژییەکانیدا. گرنگی ئەم نووسینگەیە لە ڕۆڵیدایە وەک پردێک لە نێوان سەرۆک و بەشەکانی تری زانکۆدا، هەروەها لە پاراستنی نهێنی و زانیارییە هەستیارەکانی زانکۆدا. ئەم نووسینگەیە لەگەڵ دەستبەکاربوونی سەرۆکی زانکۆ کرایەوە، کە ئەمەش نیشانەی گرنگی و پێویستی بوونیەتی لە پێکهاتەی زانکۆدا.
یەکەکانی ئۆفیس:
١. بەڕێوەبەری ئۆفیس
دیدەن مجید خضر
ئیمەیڵ: [email protected]
ژمارە مۆبایل: 07503250001
٢. کاروباری نهێنی
٣. سکرتاریەت

