بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و بڵاوکراوەکان
دەربارەی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و بڵاوکراوەکان
دەربارەی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە ڕووی پەیکەری کارگێڕییەوە کارەکانی راستەوخۆ سەر بە سەرۆکی زانکۆیە، کار دەکات لەپێناو دروستکردنی رای گشتی دەربارەی ناو و ناوبانگی زانکۆ لەرێگەی ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و بەڕێوەبردنی پڕۆژە و سیمینار و وێرکشۆپ و کۆڕی فیکری لەناو زانکۆ، ھەروەھا رووماڵکردنی سەرجەم چالاکییە زانستی و ڕۆشنبیرییەکان، کە لەلایەن کۆلێژو بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆوە ئەنجامدەدرێن، ھەروەها سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی ماڵپەڕی فەرمی زانکۆ و سۆشیال میدیای زانکۆ و رادیۆی دەنگی زانکۆ و ھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ.
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لەلایەن کادیرێکی زانستییەوە بەڕێوەدەبرێت کە لانیکەم ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر بێت و زمانی ئینگلیزی بەباشی بزانێت و شارەزاییەکی تەواویی لەبواری راگەیاندندا ھەبێت و ئەزموونی وەرگرتبێت لەبوارەکەدا، ھەروەک پێویستە شارەزایی تەواوی لەبەکارھێنانی تەکنۆلۆژیانی نوێدا ھەبێت و بەتایبەتیش کۆمپیوتەرو ئینتەرنێت.
هەروەها ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە ھۆبەکانی (چاپ و بڵآوکردنەوە – ماڵپەڕی زانکۆ – ڕادیۆی دەنگی زانکۆ – ھۆڵی چالاکییەکان) پێکهاتووە.
ئەرکەکان:
– کارکردن بە ئاراستەی دروستکردنی رای گشتی دەربارەی ناو و ناوبانگی زانکۆ لەرێگەی ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیای زانکۆوە.
– ھاوکاریکردن بۆ ئەنجامدان و رێکخستنی چالاکییە زانستییەکانی زانکۆ و ئاھەنگی دەرچوونی خوێندکاران.
– ئەنجامدانی وێرکشۆپ و سیمیناری زانستی و فەرھەنگی و کەلتووری لەناوخۆ و دەرەوەی زانکۆ.
– رێکخستنی بۆنە نەتەوەیی و ھونەریی و کەلتورییەکان بەپێی پێویست و لەسەر خواستی سەرۆکایەتی زانکۆ لەکاتە جیاوازەکاندا.
– تۆمارکردن و ئەرشیفکردنی چالاکییەکانی زانکۆ .
– بڵاوکردنەوەی چالاکی و دەستکەوتەکانی زانکۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ماڵپەڕ و سۆشیال میدیای زانکۆدا.
بەڕێوەبەر : سیامەند حمەعزیز رسول
پەیوەندیمان پێوە بکە لە:
ماڵپەڕ: www.uor.edu.krd
ئیمەیل: [email protected]
مۆبایل: 9647702284893+

