بەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری و پڕۆژەکان
دەربارەی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری و پڕۆژەکان
ئەم بەڕێوبەرایەتیە وەک یەکەیەکی گرنگی پەیکەری زانکۆ، بەرپرسیارێتی سەرەکی لە ئەستۆ دەگرێت بۆ بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی گشت پڕۆژە ژێرخانییەکانی ناو زانکۆ. ئەم بەڕێوەبەرایەتییە، لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتی زانکۆدا، ئەرکی ئامادەکردن و دەرخستنی تەندەرەکان، سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکانی نوێکردنەوە، بنیاتنان و چاکسازی بیناکان و دامەزراوەکانی زانکۆ بەڕێوە دەبات. هەروەها، ئەم بەشە پابەندە بە گەشەپێدان و جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژی و درێژخایەنی زانکۆ، بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە هەموو پڕۆژەکان لەگەڵ دیدگا و ئامانجە گشتییەکانی زانکۆدا یەکدەگرنەوە. لەم چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری و پڕۆژەکان ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە دابینکردنی ژینگەیەکی ئەکادیمی پێشکەوتوو و گونجاو بۆ فێرکردن و توێژینەوە.
بەرپرسیارێتییەکان:
١. چاودێری و بەڕێوەبردنی پرۆسەی بنیاتنان، نوێکردنەوە و چاکسازی سەرەکی بۆ گشت بینا و ژێرخانەکانی ناو زانکۆ، بە مەبەستی دڵنیابوون لە پاراستنی ستانداردە بەرزەکانی کوالێتی و سەلامەتی.
٢. ئامادەکردن و دەرخستنی تەندەر بۆ پڕۆژەکانی بنیاتنان و نوێکردنەوەی باخچە، بینا و ژێرخانی نوێ، بە گوێرەی پلانی ستراتیژی و درێژخایەنی زانکۆ، بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ژینگەی ئەکادیمی.
٣. وردبینی و دڵنیابوون لە جێبەجێکردن و تەواوکردنی گرێبەستەکان لە چوارچێوەی کات و بودجەی دیاریکراودا، بە پێی مەرج و ڕێنماییە پەیوەندیدارەکان.
٤. هەڵسەنگاندن و جێبەجێکردنی بەردەوامی پلانی ماستەری زانکۆ، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی گەشەسەندن و پەرەپێدانی بەردەوام، لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ بەشە پەیوەندیدارەکانی زانکۆدا.
بەڕێوەبەر
ڕێباز رسول حسن
ئیمەیڵ: [email protected]
ژمارەی پەیوەندی: 07701468577
