بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی جێندەر

دەربارەی بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی جێندەر

سەنتەری جێندەر، یەکێک لە گرنگترین ناوەندە زانستییەکانی زانکۆی ڕاپەڕینە کە هاوشێوەی سەنتەرەکانی دیکەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ئەرکی پێشخستن و پەرەپێدانی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لە بواری یەکسانیی ڕەگەزی و پرسە پەیوەندیدارەکانی لە ئەستۆ گرتووە. ئەم سەنتەرە بە شێوەیەکی زانستی و پڕۆفیشناڵ، چەندین چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات، لەوانە:

  • کارکردن لەسەر بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگا بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی و توندوتیژیی ڕەگەزی و خێزانی.
  • هەوڵدان بۆ گەشەپێدان و بەهێزکردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، خێزانی و ڕەگەزی.
  • بەڕێوەبردنی خول و ڕاهێنانی بەردەوام و جۆراوجۆر.
  • هاوبەشیکردن و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکانی دەرەوەی زانکۆ، وەک بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان.
  • ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی پەیوەست بە جیاوازی و توندوتیژیی ڕەگەزی و خێزانی. لە ڕێگەی ئەم هەوڵە فرەڕەهەندانەوە، سەنتەری جێندەر ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو و دادپەروەر کە تیایدا مافی هەموو تاکێک پارێزراو بێت، بەبێ جیاوازی لە نێوان ڕەگەزەکاندا.

بەڕێوەبەر

جوتیار اسماعیل جمال علی

ژمارە مۆبایل : 07701566585

ئیمەیڵ: [email protected]

 

بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی جێندەر Staffs