0
of

زانکۆی ڕاپەڕین

وەفدێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا سەردانی زانكۆی راپەڕین دەكەن

زیاتر بزانە

زانکۆی ڕاپەڕین

کونسوڵی گشتی بەریتانیا سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینی کرد

زیاتر بزانە

زانکۆی ڕاپەڕین

چەند مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەشداریان لەخولێكی راهێنانی پڕۆگرامێكی ئیراسمۆس كرد

زیاتر بزانە

زانکۆی ڕاپەڕین

لە زانکۆی ڕاپەڕین کەمپەینی “ مەڕۆ چاکی کە” ڕاگەیەنرا

زیاتر بزانە

زانکۆی ڕاپەڕین

بەخێربێیت بۆ
زانکۆی ڕاپەڕین

خوێندکاری ئازیز، بە خۆشحاڵییەوە بەخێرهاتنت دەکەین بۆ زانکۆی ڕاپەڕین. هێز و توانا و وزەی ئێوە بەشێکی دانەبڕاوە لە پڕۆسەی بەرەوپێشبردنی زانکۆمان. خوێندکاری تازەیت، یان لە پڕۆسەی خوێندن بەردەوامیت، دڵخۆشین کە بەیەکەوە فێرببین و هەنگاوبنێین بەرەو گەشەسەندن.
Video thumbnail image
0+

خوێندکار

UoR Image
زانکۆی ڕاپەڕین زانکۆیەکی گشتییە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و لە ساڵی ۲۰۱۰ دامەزراوە. دوو کەمپی هەیە: کەمپی سەرەکی لە شاری ڕانیەیە و کەمپی دووەمیش لە شاری قەڵادزێیە.
زیاتر بخوێنەوە
1234

دەمەزراوە

0

کۆلێج

0

بەش

0+

ئەکادیمی

    UoR Logo
  • دەربارەی زانکۆی ڕاپەڕین

    دەربارەی زانکۆ

    زانکۆی ڕاپەڕین یەکێکە لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە ساڵی ٢٠١٠ز دامەزراوە. زانکۆمان لە دوو کامپس پێکهاتووە؛ کامپسی سەرەکی لە شاری ڕانیە، لەگەڵ کامپسی دووەم کە دەکەوێتە شاری قەڵادزێ.

    زیاتر بخوێنەوە
  • دەربارەی زانکۆی ڕاپەڕین

    مێژووی زانکۆ

    لە ساڵی ۲۰۰٤، کۆلێژی زانستە مرۆییەکان، لقێک لە زانکۆی کۆیە، لە ڕانیە دامەزرا. پێکهاتەی سەرەتایی سێ بەشی لەخۆ گرتبوو: مێژوو، جوگرافیا، و زمانی عەرەبی. لە هەمان ساڵدا کۆلێژی زمان لە قەڵادزێ دامەزرا، کە بەشی زمانی عەرەبی تێدابوو. دواتر بەشی فەلسەفە لە کۆلێژی زانستە مرۆییەکان لە ساڵی ۲۰۰٥ دەرکەوت. کۆلێژی پەرستاری لە ساڵی ۲۰۰۸ لە ڕانیە ڕەگی گرتووە، دواتر بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژی زمانەکان و کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە ساڵی ۲۰۰۹، کە بەشەکانی کوردی، عەرەبی، کۆمپیوتەر و بیرکاری تێدایە.
    زۆربوونی بەشەکان و کۆلێژەکان بووە هۆی ئەوەی کە زانکۆیەکی سەربەخۆ لە ناوچەی ڕاپەڕین (بیتوێن و پشدەر) دروست بکرێت. بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتی ...

    زیاتر بخوێنەوە
  • دەربارەی زانکۆی ڕاپەڕین

    دیدگای زانکۆ

    بەشداریکردنی ڕاستەقینە لە پەرەپێدانی توانا مرۆییەکانی پەیوەست بە پەروەردە و خوێندنی باڵا و بەڕێوەبردن و کێشە یاساییەکان و بەرزکردنەوەی هۆشیاری پزیشکی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت لە ڕێگەی ئاڕاستەکردن و کارکردن لەسەر پێشکەشکردنی کەشێکی باش بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و دابینکردنی بەرزترین جۆرێتی پەروەردە و توێژینەوە لە بوارە جیاوازەکاندا.

    زیاتر بخوێنەوە
  • دەربارەی زانکۆی ڕاپەڕین

    ئەرکی زانکۆ

    لە ساڵی ۲۰۰٤، کۆلێژی زانستە مرۆییەکان، لقێک لە زانکۆی کۆیە، لە ڕانیە دامەزرا. پێکهاتەی سەرەتایی سێ بەشی لەخۆ گرتبوو: مێژوو، جوگرافیا، و زمانی عەرەبی. لە هەمان ساڵدا کۆلێژی زمان لە قەڵادزێ دامەزرا، کە بەشی زمانی عەرەبی تێدابوو. دواتر بەشی فەلسەفە لە کۆلێژی زانستە مرۆییەکان لە ساڵی ٢۰۰٥ دەرکەوت. کۆلێژی پەرستاری لە ساڵی ۲۰۰۸ لە ڕانیە ڕەگی گرتووە، دواتر بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژی زمانەکان و کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە ساڵی ۲۰۰۹، کە بەشەکانی کوردی، عەرەبی، کۆمپیوتەر و بیرکاری تێدایە.
    زۆربوونی بەشەکان و کۆلێژەکان بووە هۆی ئەوەی کە زانکۆیەکی سەربەخۆ لە ناوچەی ڕاپەڕین (بیتوێن و پشدەر) دروست بکرێت. بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتی ...

    زیاتر بخوێنەوە

پەیامی سەرۆکی زانکۆ

پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد

سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین
مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیز، بەخێربێن بۆ زانکۆی ڕاپەڕین. لێرە، لە ماڵپەڕی زانکۆمان، تەواوی زانیاری پێویست دەربارەی زانکۆمان، کۆرسەکانمان، ستافی ئەکادیمی زانکۆمان و سەرجەم چالاکییە زانستی و کلتورییەکانی سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆمان بەردەستە. زانکۆی ڕاپەڕین لە ساڵی ٢٠١٠ز دامەزراوە، وەک زانکۆیەکی حکومی لە ناوچەکەدا، توانیویەتی خزمەتی بەرچاو پێشکەش بە خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕین و ناوچەکانی دەوروبەری بکات لەبواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. ئامانجی زانکۆمان بریتییە لە ڕەخساندنی سەرچاوە و زەمینەی لەبار بۆ خەڵکی ناوچەکە، کە تیایدا بتوانن بەشداربن لە گەشەپێدانی پڕۆسەی ئەکادیمی و تەکنەلۆژی، بەجۆرێک کە دەرفەتی گونجاویان بۆ برەخسێت لە پێشبڕکێی بازاڕی کاردا. تەواوی هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ لەپێناو فەراهەمکردنی کەشێکی پەروەدەیی ناوازە، کە تیایدا خوێندکارانمان بتوانن بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێن. لەگەڵ ئەوەشدا، چاومان لەسەر خستنەگەڕی توانا و لێهاتوویی و هەوڵی بەردەوامی خوێندکاران خودی خۆیانە، بەجۆرێک بتوانن جێدەستی کارایان هەبێت لە گەشەپێدان و بووژانەوەی وڵات و هەرێم و دەڤەرەکەیان. زانکۆمان خاوەنی چەندین نەخشەڕێگا و پڕۆگرامی پەروەردەییە کە لەڕێگەیانەوە خزمەت بە بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و پەوروەردەیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان و دواتریش ئاستی زانستی و ڕیزبەندی زانکۆمان دەکات. لەکۆتاییدا، زانکۆمان هەوڵ دەدات ببێت بە ناوەندێک بۆ کردنەوە و بنیاتنانی دەرگای گفتووگۆ لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکانی خوێندنی بالا، لە سەرتاسەری عێراق و کوردستان و وڵاتانی دەرەوە، بەمەبستی دابینکردنی دەرفەتی خوێندن و ڕاهێنان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان.

هەواڵ و پێگەکان

نوێترین هەواڵ و چالاکی

چالاکی زیاتر
هەواڵ

زانكۆی راپەڕین، گرانتێكی نوێی ئیراسمۆسی لەپۆڵەندا بەدەستهێنا

زیاتر بخوێنەوە
هەواڵ

تیمێكی زانكۆی راپەڕین، بەشداری لەراهێنانێكی نێودەوڵەتی دەكەن

زیاتر بخوێنەوە
هەواڵ

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین، دەزگایەکی ئەندازیاری گەورە (Rectangular Flume Channel Model ) پەرەپێدەدات

زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی زیاتر

خزمەتگوزارییەکان

سەرجەم پڕۆگرامە ئەکادیمییەکانی زانکۆ

بۆنەکان

بۆنەکانی تایبەت بە زانکۆ

بۆنەی زیاتر

15 02 2024

لە شارەکانی ڕانیە و چەمچەماڵ و هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

لە زانکۆی ڕاپەڕین کەمپەینی “ مەڕۆ چاکی کە” ڕاگەیەنرا

زیاتر بزانە
پێشهاتی زیاتر

توێژینەوە

توێژینەوەی زانستی

توێژینەوەی زیاتر
توێژینەوەکان

نێودەوڵەتی

پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان

ئامانجی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان لە زانکۆی ڕاپەڕین، بریتییە لە ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندن و دابینکردنی پڕۆگرامی ڕاهێنان، هەروەها پەرەپێدانی چالاکی و پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی و فەرمانبەران و خوێندکاران لەنێوان زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆکانی وڵاتانی دەرەوە. سەرەڕای کەمی تەمەنی وەک دامەزراوەیەک، زانکۆمان توانیویەتی سەرکەوتووبێت لە دابینکردنی چەندین پڕۆگرامی خوێندن، هەروەک زانکۆمان بەپەرۆشە بۆ فراوانکردن و گەشەپێدانی پێگە و پێناسی نێودەوڵەتی خۆی لە پێنج ساڵی داهاتوودا، لەرێگەی؛ هێنانی ستافی نێودەوڵەتی زیاتر بۆ زانکۆمان بەشێوەی هەمیشەیی و سەردان، دابینکردنی پڕۆگرامی توێژینەوە و کارکردنی پێکەوەیی، هەماهەنگی و ئاڵوگۆری ئەکادیمی، هەروەها هاندانی زیاتری مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان بەمەبەستی بەشداری کردنیان لە چالاکی و کۆنفرانسی زانستی لە وڵاتانی دەرەوە.

گالەری وێنە

یادەوەری